ئه‌و كار و كرده‌وانه‌ی ده‌بنه هۆی تێكدانی برایه‌تی

بسم الله الرحمن الرحيم
ئه‌و كار و كرده‌وانه‌ی ده‌بنه هۆی تێكدانی برایه‌تی
برایه‌تی خۆشه‌ویستی له نێوان ئیمانداران زۆر گه‌وره‌یه خوای په‌روه‌ردگار ئه‌م برایه‌تیه‌ی ناوناوه له دونیا‌و دوا ڕۆژ، وه‌كو ده‌فه‌رمووێت:[ إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ إِخْوَةٌ] الحجرات: ١٠, وە فەرموویەتی:[ وَنَزَعْنَا مَا فِي صُدُورِهِم مِّنْ غِلٍّ إِخْوَانًا عَلَىٰ سُرُرٍ مُّتَقَابِلِينَ] الحجر: ٤٧، برایه‌تی له نێوان باوه‌ڕداران نیعمه‌تێكی گه‌وره‌یه و منهتێكیشه له په‌روه‌ردگارمانه‌وه به سه‌رماندا، هه‌روه‌كو خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت:[ وَاذْكُرُوا نِعْمَتَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ إِذْ كُنتُمْ أَعْدَاءً فَأَلَّفَ بَيْنَ قُلُوبِكُمْ فَأَصْبَحْتُم بِنِعْمَتِهِ إِخْوَانًا] آل عمران: ١٠٣، وه فه‌رموویه‌تی:[ لَوْ أَنفَقْتَ مَا فِي الْأَرْضِ جَمِيعًا مَّا أَلَّفْتَ بَيْنَ قُلُوبِهِمْ وَلَٰكِنَّ اللَّهَ أَلَّفَ بَيْنَهُمْ ] الأنفال: ٦٣, له ڕوانگه‌یه‌كی تره‌وه مرۆڤه‌كان پێویستیان به یه‌كتری هه‌یه وه خۆشویستنی برایه‌كت (هاوڕێكه‌ت) یه‌كێكه له پێویستیه‌كان كه نه‌فس داوای ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێڕه‌وی ژیان به‌رده‌وام بێت، به‌ڕاستی برایه‌تی ته‌واو جوانیی و ڕازاوه‌ییه له‌كاتی خۆشی و نه‌هێشتنی ناخۆشیه‌كان؛ چونكه به بینینی دڵ خۆش ده‌بی و نه‌فس ئارام ده‌بێت وه غه‌م و په‌ژاره لاده‌دات.ئیمامی عومه‌ر (رضي الله عنه) ده‌فه‌رمووێت: (به‌یه‌ك گه‌یشتن و سه‌ردانی براكانمان غه‌م و په‌ژاره لاده‌بات)، ڕه‌حمه‌تی له حه‌سه‌نی به‌صری بێت ده‌فه‌رمووێت:(براكانمان خۆشه‌ویسترن له‌لامان له ماڵ و منداڵمان؛ چونكه براكانمان دوا ڕۆژمان بیردێننه‌وه و ماڵ و منداڵمان دونیامان بیر دێننه‌وه). پێكه‌وه ژیان و خۆشویستی له ناو خه‌ڵكی كۆتایی نایه‌ت ته‌نها به هه‌ڵه‌یه‌ك، به‌ڵكو چه‌ند سه‌ره‌تایه‌ك هه‌یه وا ده‌كات و ده‌بێته هۆكار بۆ نه‌مانی ئه‌و خۆشه‌ویستی و پێكه‌وه ژیانه، برای وا هه‌یه تێبینی هه‌ندێك شت ناكات كه له‌سه‌ر برایه‌كه‌ی قورسه كه ئه‌مه ده‌بێته هۆی لادانی ئه‌و خۆشه‌ویستیه، بۆیه پێویسته بزانین چۆن پارێزگاری له‌و پێكه‌وه ژیانه بكه‌ین كه برایه‌تییه، بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێكی خۆش به‌سه‌ر به‌رین له‌گه‌ڵ براكانمان دوور بین له لێكدابڕان و لێك ترازاندن.
چه‌ند هۆكارێك هه‌ن كه ده‌بنه هۆی تێكدانی برایه‌تی، وه پێویسته ئه‌و هۆكارانه بزانین بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوان به‌خوای گه‌وره ئه‌م برایه‌تیه به‌رده‌وام بێت له ژیاندا:
هۆكاری یه‌كه‌م: چاوچنۆكی، یاخود چاوت له‌وه بێ كه خوای گه‌وره داویه‌تی به برایه‌كه‌ت و نه‌یداوه به تۆ، ده‌بێت خۆمان بپارێزین له‌وه‌ی كه خوای گه‌وره به برایهكهتی به‌خشیوه له دونیادا به‌ڵكو ده‌بێت دوعا و نزای بۆ بكه‌ین كه ئه‌و ماڵه ببێته خێر و به‌ره‌كه‌ت بۆی، وه دڵنیا به ئه‌گه‌ر خێری تێدا بێت بۆ تۆ خوای گه‌وره به تۆشی ده‌به‌خشێت.
هۆكاری دووه‌م: دوور كه‌وتنه‌وه له عیبادات و كه‌وتنه ناو تاوانه‌كان، تاوان و سه‌رپێچی مه‌رج نییه په‌یوه‌ست بێت به مافی براكهتهوه، به‌ڵكو تاوان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی وا ده‌كات شوێنه‌وار دروست ده‌كات له‌سه‌ر براكه‌ت، جا ئه‌و تاوانه جاری وا هه‌یه په‌یوه‌سته به موعامه‌له‌ی دونیایه‌وه یان وازهێنان له واجبێك، یان بونی گرێكوێره‌یه‌ك له خوڕه‌وشت و هه‌ڵس و كه‌وت، یان زمانی ناپارێزێت له وشه‌ی خه‌راپ و غه‌یبه‌ت و دوزمانی یان باسی ناموسی خه‌ڵكی ده‌كات، یان گاڵته كردن به خه‌ڵكی یان هه‌ر تاوانێكی تر.... جا ئه‌م تاوانهنانه له هه‌ر كه‌سێك دا هه‌بێ ئه‌و براكه‌ی له‌به‌ر خوا لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه كه ئه‌مه‌ش ده‌بێت هۆی ترازانی برایه‌تی، به‌ڕاستی برایه‌تی له‌به‌رخوا فه‌زڵێكی گه‌وره‌ی هه‌یه؛ له‌به‌رئه‌وه‌ی برای دیندار و باش دوا ڕۆژت بیر ده‌هێنێته‌وه.
هۆكاری سێیه‌م: پابه‌ند نه‌بوون به گفتوگۆكردن، ئه‌م به‌شه فراوانه شه‌یتان ده‌چێته نێویه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕق و كینه دروست بكات، بۆ نمونه: به‌هۆی پته‌وی خۆشه‌ویستی و برایه‌تی وا ده‌كات واز له هه‌ندێك ئاداب بهێنێت هه‌ندێ له‌و دیاردانه كه ده‌بێته هۆی تێكدانی برایه‌تی به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونمان به قسهكانمانهوه: أ. ده‌نگ به‌رز كردنه‌وه له‌كاتی گفتوگۆدا له‌گه‌ڵ براكه‌تدا و به‌كارهێنانی وشه‌ی زبر: پێویسته له‌سه‌رمان له‌كاتی گفتوگۆدا به وشه‌ی نه‌رم و جوان و به‌ئه‌ده‌به‌وه بدوێین هه‌روه‌ك له فه‌رموده‌ی خۆشه‌ویستمان دا هاتووه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ووشه‌ی ناشیرینی به‌كه‌س نه‌وتووه به‌ڵكو باشترین ڕه‌وشتی جوانی هه‌بووه. هه‌روه‌كو ده‌وترێت: هه‌ركه‌سێك وشه‌كانی نه‌رم و نیان بێت ئه‌وا خۆشه‌ویست ده‌بێت. ب. موناقه‌شه‌كردنی زۆر و هه‌میشه پێچه‌وانه‌ی بیر‌و بۆچونی براكه‌ت بی.
هۆكاری چواره‌م: ساردی و سڕی له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتری: گومانی تێدا نییه برایه‌تی ڕاست كاتێك به‌یه‌ك ده‌گه‌ن دڵ خۆش ده‌بن، هه‌روه‌ها به پێكه‌نین و گه‌رم گوڕی له‌كاتی به‌یه‌ك گه‌یشتندا هه‌موو ئه‌وانه وا ده‌كات دڵه‌كان لێك نزیك بنه‌وه سه‌روه‌رمان ( صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێت:(ڕووخۆشی به‌رامبه‌ر برایه‌كت خێر و چاكه‌یه بۆت).
هۆكاری پێنجه‌م: گفتوگۆ به چرپه له نێوان دوو كه‌س ئه‌گه‌ر سێیه‌م ئاماده بوو: خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: [إِنَّمَا النَّجْوَىٰ مِنَ الشَّيْطَانِ لِيَحْزُنَ الَّذِينَ آمَنُوا ] المجادلة: ١٠, وه پێغه‌مبه‌رمان ( صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێت:(ئه‌گه‌ر سێ كه‌س به‌یه‌كه‌وه بوون با دوو كه‌ستان به‌یه‌كه‌وه به چپه قسه‌نه‌كات و سێیه‌میان ئیهمال بكه‌ن).
هۆكاری شه‌شه‌م: هه‌ر قسه‌ی خۆی پێ ڕاست بێت و چیكڵدانه‌ی ته‌سك بێت و گوێ له ئامۆژگاری كه‌س نه‌گرێت.
هۆكاری حه‌وته‌م: حه‌ز و قسه و كرده‌وه‌ی یه‌ك نه‌گرێته‌وه، هه‌روه‌ها لوت به‌رز بێت و خوڕه‌وشتی ناشرین بێت، پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێت:( ئیماندار )
هۆكاری هه‌شته‌م: ئامۆژگاری كردن له‌ناو خه‌ڵكی دا: هه‌موو كه‌سێك پێی ناخۆشه كه عه‌یب و هه‌ڵه‌كانی له‌ناو خه‌ڵكی دا باس بكرێت، بێگومان ئامۆژگاری كردن به ئاشكرا‌و له‌ناو خه‌ڵكی دا و باس كردنی هه‌ڵه‌و عه‌یبه‌كانی براكه‌ت له‌ناو خه‌ڵكی دا ئه‌وه زۆر به‌خێرایی خۆشه‌ویستی له‌ناو ده‌بات و تۆوی دووبه‌ره‌كی ده‌ڕوێنێت، وه له‌ناخدا سه‌ركه‌شی و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ده‌ڕوێنێت.
هۆكاری نۆیه‌م: زۆر ڕه‌خنه گرتن و لێبورده نه‌بوون، هه‌روه‌ها ته‌نها سه‌یری هه‌ڵه‌ی به‌رامبه‌ر بكه‌ی و چاكه‌كانی نه‌بینی، ڕه‌حمه‌تی خوا له فوزه‌یڵی كوڕی عیاز بێت كه ده‌فه‌رمووێت:(هه‌ر كه‌سێك به‌دوای هاوڕێیه‌ك بگه‌ڕێت به بێ عه‌یب و هه‌ڵه ئه‌وا به‌ته‌نها ده‌مێنێته‌وه).
هۆكاری ده‌یه‌م: گوێگرتن له كه‌سانی قسههێنهر و حه‌سود.
هۆكاری یانزه‌هه‌م: ئاشكرا كردنی نهێنیه‌كان: بۆ ئه‌وه‌ی هاوڕێیه‌تی و برایهتیت به‌رده‌وام بێت له‌گه‌ڵ كه‌سێك ئه‌وا نهێنیه‌كانی ئاشكرا مه‌كه، هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێت:((ئه‌گه‌ر كه‌سێك قسه‌یه‌كی لای برایه‌كی كرد ئه‌وا ئه‌و قسه‌یه ئه‌مانه‌ته لای)).
هۆكاری دوانزه‌هه‌م: شوێنه‌كه‌وتنی گومانه‌كان: ئه‌وه پیاوه‌تی و گرنگی نییه ده‌ست بگری به گومانی خراپ به‌رامبه‌ر به هه‌ڵس و كه‌وتی هاوڕێكه‌ت، به‌ڵكو پیاوه‌تی و گرنگی له‌وه‌دایه كه بگه‌ڕێی به‌دوای هه‌ڵس و كه‌وته باشه‌كانی هاوڕێكه‌ت دا بگه‌ڕێیت، ابن موباره‌ك ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت ده‌فه‌رمووێت:(ئیماندار عوزری ده‌وێت و به‌دوای عوزر داده‌گه‌ڕێت، مونافیقیش به‌دوای زهللات و هه‌ڵه‌كان داده‌گه‌ڕێت)، بزانه كه گومانی خراپ ڕات ده‌كێشێ به‌ره‌و جاسوسی وه ڕات ده‌كێشێت به‌ره‌و ئه‌وه‌ی كه بگه‌ی به قسه‌ی خراپ سه‌باره‌ت به براكه‌ت.
هۆكاری سیانزه‌هه‌م: چونه ناو ژیانی تایبه‌تی براكهتهوه:
هۆكاری چوارده‌هه‌م: ئه‌نانی و خۆبه‌گه‌وره زان و گرنگی نه‌دان به كێشه‌ی براكه‌ت و گوێ نه‌دان به بارودۆخ و پێداویستیه‌كانی براكه‌ت.
هۆكاری پانزه‌هه‌م: پارێزگاری كردن و ته‌كلیف كردنی قورس له هاوڕێكه‌ت، وه چاودێری كردن له هه‌ڵسان به مافی برایه‌تی. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌مره ته‌واو بێت سه‌یری فه‌زڵ و چاكه‌ی براكانت بكه به‌سه‌رته‌وه، نه‌ك فه‌زڵ و چاكه‌ی تۆ به‌سه‌ریانه‌وه، ههوروهكو هه‌ندێك له زانایان ده‌فه‌رموون: هه‌ر كه‌سێك ته‌كلیفی كه‌م بێت، ئه‌وا خۆشه‌ویسته له‌ناو خه‌ڵكی، وه هه‌روه‌ها له پێشینه‌وه هاتووه: شه‌ڕی براكان له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه ته‌كلیف و داواكاریت زۆر بێت.
هۆكاری شانزه‌هه‌م: یاری كردن به هاوڕێكه‌ت و كه‌می وه‌فا به‌رامبه‌ر به براكه‌ت،
هۆكاری حه‌ڤده‌هه‌م: سور بوون له‌سه‌ر خۆده‌رخستن، یان خۆ خستنه پێ له‌پێش هه‌ندێك له المدعوین، و خۆشویستنی ده‌سه‌ڵات یان هه‌یبه‌ت و له‌لای المدعو.
هۆكاری هه‌ژده‌هه‌م: پابه‌ند نه‌بوون به‌كات و مه‌وعید، وه هه‌روه‌ها ئاماده نه‌بوون له‌كاتی دیاریكراو به عوزرێكی گرنگ و زه‌رور.
هۆكاری نۆزه‌ده‌هه‌م: زۆر قسه كردن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌رامبه‌ر پێی ناخۆشه و مایه‌ی خه‌م و خه‌فه‌ته بۆی، وه گواستنه‌وه‌ی ئه‌و شته‌ی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت پێی ناخۆشه بۆ كه‌سێكی تر، جا قسه‌یه‌ك بێت یان سیفاتێكی براكه‌ت یان هه‌ر شتێك كه براكه‌ت پێی ناخۆشه تۆش بڵاوی بكه‌یته‌وه به‌كه‌سانی تری بڵێیت،
هۆكاری بیسته‌م: زیاده‌ڕه‌وی كردن له خۆشه‌ویستی نێوانتان.
وآ‌خر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين
