چۆن پەیامەکەی پێغەمبەری خودا ( صلى الله عليه وسلم ) دەبەیتەوە لە کاتێکدا تۆ لەم چاخ و سەردەمەدا دەژێت .

ئەی ئیمانداری خۆشەویست ئەگەر دەتەوێت بانگەواز و پەیامەکەی پێغەمبەری خودا ( صلى الله عليه وسلم ) ببەیتەوە و بەدەستی بێنیت لە کاتێکدا تۆ لەم سەردەمەدا دەژێت ، ئەوا دەست بگرە بەم فەرموودەیە و ئەوانەی لە شێوازی ئەم فەرموودەیەن ، ئەمەش ئەوانە دەگرێتەوە کە زووتر وەڵام دەدرێتەوە لەلایەن خودای پەروەردگارەوە ، کە پێغەمبەری خودا ( صلى الله عليه وسلم ) فەرموویەتی:
ئەی ئیمانداری خۆشەویست: ئایە تۆ ناتەوێت لە ڕۆژی دواییدا خودای پەروەردگار روخسارت جوان و درەوشاوە بکات ؟ ئایە تۆ ناتەوێت ئەم دەعوە پیرۆزە ببێتە بەش و دەسکەوت بۆ تۆ لەلایەن پێغەمبەری خوداوە ( صلى الله عليه وسلم ) کە فەرموویەتی : ((نضر الله امرا سمع مقالتي فوعاها وحفظها وبلغها )) ؟ واتە خوای پەروەردگار روخساری ئەو کەسەی کە گوێی لە وتەیەکی من دەبێت و لێی تێ دەگات و لەبەری دەکات و ئەگەیەنێت بە خەڵکی جوان دروشاوە دەکات .
واتەی(( نضر )) بە ڕوخسارێکی جوان دروشاوە دێت ، لە دەرەوە و لە ناخیشدا هەر جوان دەبێت ،
مەبەست لە دەرەوە ئەوەیە ڕوخسار جوان و دروشاوە دەبێت بە دەست گرتن بە سونەتەوە بەردەوامی لە سەری و پارێزگاری لێی
وە مەبەست لە ناوەوە ئەوەیە کە شوێنەوارێکی پیرۆزە لە شوێنەوارو سونەتەکانی پێغەمبەری خودا ( صلى الله عليه وسلم ) و شوێن کەوتنی هەنگاوەکانی ئەوە .
وەهەروەها ئەی ئیمانداری خۆشەویست سەرنجی ئەم چەند وشەیە بدە (( نضر الله امرا سمع مقالتي فوعاها وحفظها وبلغها )) چوار وشەیە دەستی پێوە بگرە چونكە سوودی زۆری بۆت هەیە لە لایەن خوداوە .
بۆیە زانایان فەرموویانە دەس گرتن بە سونەتەوە چوار پلەی و شێوازی هەیە :
پلەی یەکەم : گوێگرتن لە فەرموودەی پێغەمبەری خودا ( صلى الله عليه وسلم ) ئەمەش وا دەکات کاتێکی گرنگ لە ژیانت تەرخان بکەیت بۆ گوێگرتن لە سونەت و فەرموودەی پێغەمبەری خودا ( عليه الصلاة والسلام ) ، ئەمەش بۆ تۆ شیاو نییە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ، مانگ لە دوای مانگ بڕوات لە ژیانت و گوێنەگریت بۆ فەرموودەیەک و سونەتێک لە سونەتەکانی پێغەمبەری خودا ( عليه الصلاة والسلام ) و سوودێکی نەبێت بۆت.
پلەی دووەم : کاتێک دەفەرمووێ (( فوعاها )) واتە لێ تێگەیشت ئەگەر گوێت گرت لە فەرموودە گرنگی بدە بەتێگەیشتنی وە بە دڵ لێی بڕوانە ، وە تێبگەین لە پێغەمبەرەوە ( عليه الصلاة والسلام ) هاتووە .
بۆیە ئەگەر گوێت گرت و تێگەیشتی :
ئەوە لەبەری بکەو وە باهەموو کات لە بیرت بێت ، وە هەموو کات لە خەیاڵت بێت.
ئێستا پلەی چوارەم دێت ئەوەش : گەیاندنی ئەم خێرەیە بە خەڵکی : بۆیە فەرموویەتی : (( وبلغها )) واتە گەیاندی ، سونەتەکەی لەبەربکە و لێی تێبگە و بیگەیێنە ، ئەوا ئەم دەعوە و پەیامە دەبەیتەوە کە لە پێغەمبەرەوە هاتوە ( عليه الصلاة والسلام ) .
بە پێنوسی: ئاسۆ محمد غەریب
