خۆشەویستی خودای پەروەردگار لە چوار شوێن دەردەکەوێت

ئیمامی ئیبن قەییم ڕەحمەتی خودای لێ بێت دەفەرموێ : لە چوار شوێن خۆشەویستی بەندە بۆ خودای پەروەردگار دەردەکەوێت ..
یەکەم شوێن : کاتی خەوتن کاتێک کە هەموو لاشەی لە کارکردن دەکەوێت ، دڵ کۆدەکرێتەوە بۆ خۆشەویستی یەک کەس ئەوەیش خودای پەروەردگارە و بە یادو زکری ئەوەوە دەخەوێت .
دووەم شوێن : لە کاتی بەخەبەر هاتن لە خەو ، یەکەم شت کە دێتە دەرەوە لە زاری یادی خودای پەروەردگارە ؛ بۆیە کاتێک کە بەخەبەر دێتەوە ڕوحی بۆ دەگەڕێتەوە لە هەمان کاتدا یادی خۆشەویستەکەی بۆ دەگەڕێتەوە کاتێک کە خەوتوو لەو یادکردنە دوور بوو ،
سێهەم شوێن : کاتی نوێژ کردن ، چونکە ئەوە سەنگی مەحەکە وە تەرازووی باوەڕە ، بەوە پێوانەی باوەڕی پیاو دەکرێت ، وە حاڵە و شوێنی دیاری دەکرێت ، وە پێوانەی نزیکبوونەوەی لە خودای پەروەردگار و بەشی لەو خۆشەویستیە دەکرێت ،
چوارەم شوێن : لە کاتی تەنگانەو ناخۆشی ، چونکە دڵ لەو شوێنەدا تەنها خۆشەویست ترین کەسی بیر دێتەوە ، وە تەنها بۆ لای گەورەترین خۆشەویست ڕادەکات .
١٤/ جمادي الاول / ١٤٤٠
٢٠٢٠/١٢/٢٩ سێ شەممە
سەرچاوە/ طريق الهجرتين : ( ٣٠٦/١)
