وتەی هەفتە
غەیبەت کردن

غەیبەت كردن ئەو تاوانەى كە زۆرێك لە مووسڵمانان گیرۆدەى بوونە، ئەو تاوانەى كەوا لە قیامەتدا سزایەكى سەختى هەیە لەو دونیاشدا وازهێنان لێى زۆر سەخت وقورسە، غەیبەت واتە: باسكردنى مووسڵمان بەشێوەیەك پێى ناخۆش بێت، ئیمامى(قرطبي) ـ ڕەحمەتى خواى لێ بێت ـ دەفەرمووێت: (والإجماع على أنها من الكبائر وأنه يجب التوبة منها إلى الله تعالى)، واتە: كۆڕاى زانایان لەسەر ئەوەن كەوا غەیبەت حەرامە ویەكێكە لە تاوانە گەورەكان وپێویستە غەیبەتكار تەوبە بكات وبگەڕێتەوە بۆ لاى خواى پەروەردگار.
ئەو تاوانەى كەوا حەقى خەڵكە وبەنوێژ وعیبادەت لەسەرت لاناچێت تەنها بەگەردن ئازادى ئەو كەسە نەبێت كەوا غەیبەتت كردووە، بەڕاستى غەیبەت كردن زۆر ئاسانە لەسەر زمان بەڵام ماڵ وێرانییە لە ڕۆژى قیامەت، خواى پەروەردگار دەفەرمووێت: [وَلَا يَغْتَبْ بَعْضُكُمْ بَعْضًا أَيُحِبُّ أَحَدُكُمْ أَنْ يَأْكُلَ لَحْمَ أَخِيهِ مَيْتًا فَكَرِهْتُمُوهُ] [الحجرات:12]، واتە: با هەندێك لە ئێوە غەیبەتى هەندێكى ترتان نەكات ئایا كەسێك لە ئێوە پێى خۆشە گۆشتى براكەى بخوات بەمردووى بێگومان نەخێر، بەڕاستى خواى پەروەردگار نموونەیەكمان بۆ دێنێتەوە بۆ ئەوەى غەیبەتمان لە پێش چاو قێزەون بكات بەڵام بەداخەوە ئێمە دڵەكانمان بەخەبەر نایەن وداناچەڵەكێن، ئەى ئەو مووسڵمانەى كەوا ڕوو لە خواى پەروەردگار دەكات وئەى ئەو مووسڵمانەى خۆى بەئوومەتى پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم دەزانێت وئەى ئەو مووسڵمانەى كەوا خۆى بەئەهلى جومعە وجەماعەت دەزانن، كێ لە ئێمە پێى خۆشە گۆشتى براكەى بخوات بەمردووى جا براى شیرى بێت یان براى دینى بێت، هەر یەك لە ئێمە بیهێنێتە بەرچاوى خۆى كە براكەت مردووە وجەنازەكەى كەوتووە وچەقۆیەك بدەن بەدەستەو وبڵێن: پارچە گۆشت لە براكەت ببڕە وبیخۆ، خواى پەروەردگار دەفەرمووێت: [فَكَرِهْتُمُوهُ] بێگومان ئەو ئیشە ناكەن، هەر كەسێك پێى خۆشە پارچە پارچە گۆشتى براكەى بەمردووى بخوات ئەوا ئەو كاتە پێى خۆش بێت غەیبەت بكات، هەر لە ئایەتەكە خواى پەروەردگار دەفەرمووێت: [وَلَا يَغْتَبْ بَعْضُكُمْ بَعْضًا أَيُحِبُّ أَحَدُكُمْ أَنْ يَأْكُلَ لَحْمَ أَخِيهِ مَيْتًا فَكَرِهْتُمُوهُ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ تَوَّابٌ رَحِيمٌ]، پاش ئەوەى خراپى غەیبەتى بۆ باس كرد فەرمووى: تەقواى خواى پەروەردگار بكەن كەواتە ئێمەى مووسڵمان كاتێك غەیبەت دەكەین نیشانەى ئەوەیە كەوا تەقواى خوامان نییە، هەر بۆیە خواى پەروەردگار فەرمانمان پێ دەكات تەقوا* بكەین.
پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم پێناسەى غەیبەتمان بۆ دەكات بۆ ئەوەى ئێمەى مووسڵمان بزانین غەیبەت چییە وخۆمان بپارێزین لە غەیبەت كردن، هەر وەكو لە ئەبو هورەیرەوە ـ خواى لێ ڕ‌ازى بێت ـ هاتووە كە پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم فەرمووى: «أَتَدْرُونَ مَا الْغِيبَةُ» قَالُوا اللَّهُ وَرَسُولُهُ أَعْلَمُ. قَالَ «ذِكْرُكَ أَخَاكَ بِمَا يَكْرَهُ»، قِيلَ أَفَرَأَيْتَ إِنْ كَانَ فِى أَخِى مَا أَقُولُ قَالَ «إِنْ كَانَ فِيهِ مَا تَقُولُ فَقَدِ اغْتَبْتَهُ وَإِنْ لَمْ يَكُنْ فِيهِ فَقَدْ بَهَتَّهُ»(1) ، واتە: ئایا دەزانن غەیبەت كردن چییە؟ هاوەڵانیش بەئەدەب وڕێزەوە فەرموویان: خوا وپێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم دەزانن غەیبەت چییە، هەر لە خۆیانەوە بەبێ عیلم هەر یەكە وقسەیەكیان نەكرد بەڵكو بەئەدەب وبەئەخلاقەوە گوێ لە مامۆستا وپێشەواى خۆیان دەگرن صلى الله علیه وسلم، پاشان پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم فەرمووى: غەیبەت ئەوەیە كە باسى برا وخوشكى خۆت بكەى بەشێوەیەك كە پێى خۆش نییە.
كاتێك بەكەسێك دەڵێن فلان كوێر وفڵان درێژ وفڵان درۆزن چەندین فڵانى تریش ئەو وەصفەى كە پێى ناخۆشە ئەوە غەیبەتە ونابێت بەهیچ شێوەیەك كەسێك بانگ بكەیت كە پێى خۆش نییە، كەواتە قاعیدەیەكى ڕوون وئاشكرایە هەر كەسێك هەرچییەكى پێ ناخۆش بێت لە پاش ملە باسى بكرێت ئەوە غەیبەتە ئیتر باسكردنى لاشەى بێت یان هەر شتێك كە پێى ناخۆش بێت وەصفى بكرێت ئەوە غەیبەتە چونكە خۆى حاز وئامادە نییە.
پاشان پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم فەرمووى: باسكردنى براكەتە بەشێوەیەك كە پێى ناخۆش بێت، هاوەڵان فەرموویان: ئەى ئەگەر ئەو وەصفەى ئێمە كردمان وئەو شتەى ئێمە ووتمان لەو كەسە بەدیكرا، پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم فەرمووى: ئەگەر ئەو وەصفەى ئێوە لەو كەسەدا هەبوو بەڵام پێى ناخۆش بێت باسى بكرێت ئەوە غەیبەتە بەڵام ئەگەر تێدا نەبێت ئەوە بوهتانە، بوهتانیش یەكێكە لە تاوانە گەورەكان، هەر وەكو پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم فەرموویەتى: «وَمَنْ قَالَ فِى مُؤْمِنٍ مَا لَيْسَ فِيهِ أَسْكَنَهُ اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ رَدْغَةَ خَبَالٍ حَتَّى يَخْرُجَ مِمَّا قَالَ»(2) ، واتە: هەر كەسێك شتێك بداتە پاڵ مووسڵمانێك وبڵێت فڵان كەس واى كردووە وفڵان كەس واى ووتووە ئەگەر ئەو كەسە واى نەكردبێت واى نەووتبێت ئەوا خواى پەروەردگار دەیخاتە جێگایەكەوە لە دۆزەخ كە پێى دەووترێت «رَدْغَةَ خَبَالٍ» واتە: ئەو جێگایەى كەوا كێم وزوخاوى ئەهلى دۆزەخى تێدا كۆدەبێتەوە، ئەگەر تەوبە نەكات ولاى ئەو كەسە گەردنى خۆى ئازاد نەكات ، كەواتە با ئاگامان لە زمانى خۆمان بێت ڕامان نەكێشێت بۆ ئەو جێگایە.
هەروەها پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم باسى سزاى ئەو كەسانەمان بۆ دەكات كەوا غەیبەتى كەسانى تر دەكەن هەر وەكو لە ئەنەسى كوڕى مالك ـ خواى لێ ڕ‌ازى بێت ـ دەفەرمووێت پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم فەرمووى: «لَمَّا عُرِجَ بِى مَرَرْتُ بِقَوْمٍ لَهُمْ أَظْفَارٌ مِنْ نُحَاسٍ يَخْمِشُونَ وُجُوهَهُمْ وَصُدُورَهُمْ فَقُلْتُ مَنْ هَؤُلاَءِ يَا جِبْرِيلُ قَالَ هَؤُلاَءِ الَّذِينَ يَأْكُلُونَ لُحُومَ النَّاسِ وَيَقَعُونَ فِى أَعْرَاضِهِمْ»(3) ، واتە: كاتێك لە شەوى ئیسرا ومیعراج بەفەرمانى خواى پەروەردگار فەرمانى شەوڕەوى بەمن كرا بۆ ئاسمان بەلاى كۆمەڵێك پێپەڕ بووم بینیم نینۆكیان بۆ درووست كراوە لە مس دەم وچاو وسنگى خۆیان دەڕنى، ووتم: ئەى جیبریل ـ عليه الصلاة والسلام ـ ئەمە چ كۆمەڵێكن كەوا بەنینۆكى مس دەم وچاو وسنگى خۆیان دەڕننەوە؟ ووتى: ئەمە ئەو كەسانەن كەوا لە دونیادا غەیبەتى مووسڵمانیان دەكرد وگۆشتەكەیان دەخوار، چونكە خواى پەروەردگار فەرمووى: كێ لە ئێوە پێى خۆشە گۆشتى براكەى بخوات بەمردووى، كەواتە غەیبەت كردن واتە خواردنى گۆشتى براكەت بەمردووى، ئایا كێ لە ئێمە تەحەموولى ئەو سزای قەبرە دەگرێت ئەى سزاى قیامەت چى بێت؟!!!
كەواتە غەیبەت مووسڵمان دووچارى سزاى قەبر دەكات، هەر وەكو ئەبو بەكرە ـ خواى لێ ڕ‌ازى بێت ـ دەفەرمووێت: «مر النبي صلى الله عليه و سلم بقبرين . فقال ( إنهما ليعذبان، وما يعذبان في كبير، أما أحدهما فيعذب في البول، وأما الآخر فيعذب في الغيبة»(4) ، واتە: پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم بەلاى دوو قەبر تێپەڕى وفەرمووى: خاوەنى ئەم دوو قەبرە سزا دەدرێن لەبەر دوو تاوان كە لاى خەڵكى زۆر ئاسان وئاساییە وبەڵام لاى خواى پەروەردگار زۆر گەورەیە ئەوانیش: ئەو كەسەى كە خۆى لە میز ناپارێزێت وئەوى تریش ئەو كەسەى كە غەیبەت دەكات.
هەروەها پێغەبەرى خوا صلى الله علیه وسلم فەرموویەتى: « مِنْ أَرْبَى الرِّبَا الِاسْتِطَالَةُ فِي عِرْضِ مُسْلِمٍ بِغَيْرِ حَقّ»(5) ، واتە: گەورەترین بەشى ڕیبا ئەوەیە كەوا غەیبەتى كەسێك بكەیت، كەواتە غەیبەت تاوانێكى زۆر گەورەیە پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم دەفەرمووێت: ڕیبا حەفتا وسێ بەشە بچووكترینیان ئەوەیە كە لەگەڵ دایكى خۆت زینا بكەیت، ئەگەر بچووكەكەى زیناكردن بێت لەگەڵ دایكى خۆت ئەى گەورەكەى چى بێت كە غەیبەت كردنە؟!!!
ئیمامى مالیك ـ ڕەحمەتى خواى لێ بێت ـ دەفەرمووێت: كۆمەڵێك مووسڵمانم دەناسى هیچ عەیب وعارێكیان نەبوو بەڵام بەهۆى ئەوەى كەوا غەیبەتى خەڵكیان دەكرد خەڵكم دەبینى عەیبیان لێ دەدۆزینەوە، چونكە خۆیان غەیبەتى زۆریان دەكرد وهەر كەسێك بەدواى عەیب وعارى مووسڵمانێك بكەوێت خواى پەروەردگاریش سزاى دان بەوەى كەوا عەیب وعارى خۆى بۆ خەڵكى ئاشكرا كرد، هەروەها دەفەرمووێت: كەسانى تریشم دەناسى عەیب وعاریان زۆر بوو بەڵام بەهۆى ئەوەى كەوا غەیبەتى كەسیان نەدەكرد وعەیب وعارى مووسڵمانیان دەشاردەوە ودادەپۆشى خواى پەروەردگاریش هەموو عەیب وعارەكانیان دادەپۆشى.
پیاوچاكان زۆر خۆیان لە غەیبەت دەپاراست هەر وەكو ئیمامى ابراهیم كوڕى ئەدهەم ـ ڕەحمەتى خواى لێ بێت ـ ڕۆژێك بۆ دەعوەتێك بانگ كرا بەڵام كاتێك دانیشتن چاوەڕێیان كرد نان بخۆن ووتیان: فڵان كەس نەهاتووە با جارێك چاوەڕوانى بكەین، یەكێك لەوانەى كەوا لە مەجلسەكەدا دانیشتبوو ووتى: فڵان كەس خۆى بەگەورە دەزانێت ولە خۆى ناگرێت بێت بۆ لاى ئێمە مەگەر كەسێك بچێت بەشوێنى دا، ابراهیم كوڕى ئەدهەم ـ ڕەحمەتى خواى لێ بێت ـ كاتێك گوێى لەم كەسە بوو كەوا غەیبەتى مووسڵمانێكى كرد هەستا ومەجلسەكەى بەجێهێشت نانى نەخوارد، لە ماڵەوەش تاوەكو سێ ڕۆژ نانى نەخوارد چونكە كەسێك غەیبەتى مووسڵمانێكى كرد وئەویش لەو مەجلسە دانیشتبوو، ئەمە حاڵى كەسێكە كە تاوەكو سێ ڕۆژ نان ناخوات ئەى ئەبێ ئێمە تاوەكو چەند ڕۆژ نان نەخۆین كە غەیبەت كردن بووە بەشتێكى زۆر ئاسان ومەجلسێكمان نییە كەوا غەیبەتى تێدا نەكرێت.
هەروەها ئیمامى (داود الطائي) ـ ڕەحمەتى خواى لێ بێت ـ یەكێكە لە زانا بەرزەكان وزانایان زۆر مەدحى ئەم پیاوە دەكەن كە چەند لە خوا ترس بووە، ڕۆژێك بەجێگایەكدا تێپەڕى تەماشاى جێگاكەى كرد ولە هۆش كەوت، هەڵیان گرت وبردیانەوە بۆ ماڵەوە كاتێك كە هۆشى هاتەوە ووتیان: ئەى(داود الطائي) بۆچى كە تەماشاى ئەو جێگایەت كرد بێ هۆش كەوتى؟ ووتى: سوێند بەخواى پەروەردگار كاتێك چوومە ئەو جێگایە بیر ئەوەم كردەوە كەوا ڕۆژێك لەو جێگایەدا غەیبەتى مووسڵمانێكم كردووە، بیرم كردەوە لە ڕۆژى قیامەتدا خواى پەروەردگار دەفەرمووێت: ئەى(داود الطائي) بۆچى لە فڵان جێگادا غەیبەتى مووسڵمانێكت كرد ومنیش هیچ ووڵامێكم پێ نییە بۆ خواى پەروەردگار، ئەى ئەبێ ووڵامى ئێمە چى بێت كە هەزاران غەیبەتمان كردووە؟!!!!.
ئیمامى بوخارى ـ ڕەحمەتى خواى لێ بێت ـ دەفەرمووێت: ئومێدم هەیە بگەم بەخواى پەروەردگار ولێپرسینەوەم لەگەڵ نەكات لەسەر ئەوەى كەوا هیچ غەیبەتێكم نەركردووە، بەڕاستى پیاوچاكان بەو شێوەیە بوونە وزمانى خۆیانیان پاراستووە لە غەیبەت كردن، بەڵام هەر یەكە لە ئێمە بیربكەینەوە تەنها لە یەك ڕۆژدا چەندین غەیبەتمان كردووە.
وەرگیراوە لە پەرتوکی (ئەو كارانەی دەبنە هۆی سزای گـۆڕ) ئامادەكردنی: مامۆستا عبید محمد أمین
-----------------------------------------------------
وەرگیراوە لە پەرتوکی (ئەو كارانەی دەبنە هۆی سزای گـۆڕ) ئامادەكردنی: مامۆستا عبید محمد أمین
-----------------------------------------------------
* تەقوا بریتییە لە جێبەجێ كردنى فەرمانەكانى خواى پەروەردگار وخۆدوورخستنەوە لە نەهییەكانى.
(1) رواه مسلم.
(2) السنن الكبرى للبيهقي.
(3) رواه أبو داود، وقال الألباني صحيح في صحيح وضعيف سنن أبى داود.
(4) رواه ابن ماجه، وقال الألباني حسن صحيح في صحيح وضعيف سنن ابن ماجة وصحيح الترغيب والترهيب.
(5) رواه أحمد وأبو داود، وقال الألباني صحيح في صحيح الترغيب والترهيب.
خۆشەویستی خودای پەروەردگار لە چوار شوێن دەردەکەوێت

ئیمامی ئیبن قەییم ڕەحمەتی خودای لێ بێت دەفەرموێ : لە چوار شوێن خۆشەویستی بەندە بۆ خودای پەروەردگار دەردەکەوێت ..
یەکەم شوێن : کاتی خەوتن کاتێک کە هەموو لاشەی لە کارکردن دەکەوێت ، دڵ کۆدەکرێتەوە بۆ خۆشەویستی یەک کەس ئەوەیش خودای پەروەردگارە و بە یادو زکری ئەوەوە دەخەوێت .
دووەم شوێن : لە کاتی بەخەبەر هاتن لە خەو ، یەکەم شت کە دێتە دەرەوە لە زاری یادی خودای پەروەردگارە ؛ بۆیە کاتێک کە بەخەبەر دێتەوە ڕوحی بۆ دەگەڕێتەوە لە هەمان کاتدا یادی خۆشەویستەکەی بۆ دەگەڕێتەوە کاتێک کە خەوتوو لەو یادکردنە دوور بوو ،
سێهەم شوێن : کاتی نوێژ کردن ، چونکە ئەوە سەنگی مەحەکە وە تەرازووی باوەڕە ، بەوە پێوانەی باوەڕی پیاو دەکرێت ، وە حاڵە و شوێنی دیاری دەکرێت ، وە پێوانەی نزیکبوونەوەی لە خودای پەروەردگار و بەشی لەو خۆشەویستیە دەکرێت ،
چوارەم شوێن : لە کاتی تەنگانەو ناخۆشی ، چونکە دڵ لەو شوێنەدا تەنها خۆشەویست ترین کەسی بیر دێتەوە ، وە تەنها بۆ لای گەورەترین خۆشەویست ڕادەکات .
١٤/ جمادي الاول / ١٤٤٠
٢٠٢٠/١٢/٢٩ سێ شەممە
سەرچاوە/ طريق الهجرتين : ( ٣٠٦/١)
ئه‌و كار و كرده‌وانه‌ی ده‌بنه هۆی تێكدانی برایه‌تی

بسم الله الرحمن الرحيم
ئه‌و كار و كرده‌وانه‌ی ده‌بنه هۆی تێكدانی برایه‌تی
برایه‌تی خۆشه‌ویستی له نێوان ئیمانداران زۆر گه‌وره‌یه خوای په‌روه‌ردگار ئه‌م برایه‌تیه‌ی ناوناوه له دونیا‌و دوا ڕۆژ، وه‌كو ده‌فه‌رمووێت:[ إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ إِخْوَةٌ] الحجرات: ١٠, وە فەرموویەتی:[ وَنَزَعْنَا مَا فِي صُدُورِهِم مِّنْ غِلٍّ إِخْوَانًا عَلَىٰ سُرُرٍ مُّتَقَابِلِينَ] الحجر: ٤٧، برایه‌تی له نێوان باوه‌ڕداران نیعمه‌تێكی گه‌وره‌یه و منهتێكیشه له په‌روه‌ردگارمانه‌وه به سه‌رماندا، هه‌روه‌كو خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت:[ وَاذْكُرُوا نِعْمَتَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ إِذْ كُنتُمْ أَعْدَاءً فَأَلَّفَ بَيْنَ قُلُوبِكُمْ فَأَصْبَحْتُم بِنِعْمَتِهِ إِخْوَانًا] آل عمران: ١٠٣، وه فه‌رموویه‌تی:[ لَوْ أَنفَقْتَ مَا فِي الْأَرْضِ جَمِيعًا مَّا أَلَّفْتَ بَيْنَ قُلُوبِهِمْ وَلَٰكِنَّ اللَّهَ أَلَّفَ بَيْنَهُمْ ] الأنفال: ٦٣, له ڕوانگه‌یه‌كی تره‌وه مرۆڤه‌كان پێویستیان به یه‌كتری هه‌یه وه خۆشویستنی برایه‌كت (هاوڕێكه‌ت) یه‌كێكه له پێویستیه‌كان كه نه‌فس داوای ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێڕه‌وی ژیان به‌رده‌وام بێت، به‌ڕاستی برایه‌تی ته‌واو جوانیی و ڕازاوه‌ییه له‌كاتی خۆشی و نه‌هێشتنی ناخۆشیه‌كان؛ چونكه به بینینی دڵ خۆش ده‌بی و نه‌فس ئارام ده‌بێت وه غه‌م و په‌ژاره لاده‌دات.ئیمامی عومه‌ر (رضي الله عنه) ده‌فه‌رمووێت: (به‌یه‌ك گه‌یشتن و سه‌ردانی براكانمان غه‌م و په‌ژاره لاده‌بات)، ڕه‌حمه‌تی له حه‌سه‌نی به‌صری بێت ده‌فه‌رمووێت:(براكانمان خۆشه‌ویسترن له‌لامان له ماڵ و منداڵمان؛ چونكه براكانمان دوا ڕۆژمان بیردێننه‌وه و ماڵ و منداڵمان دونیامان بیر دێننه‌وه). پێكه‌وه ژیان و خۆشویستی له ناو خه‌ڵكی كۆتایی نایه‌ت ته‌نها به هه‌ڵه‌یه‌ك، به‌ڵكو چه‌ند سه‌ره‌تایه‌ك هه‌یه وا ده‌كات و ده‌بێته هۆكار بۆ نه‌مانی ئه‌و خۆشه‌ویستی و پێكه‌وه ژیانه، برای وا هه‌یه تێبینی هه‌ندێك شت ناكات كه له‌سه‌ر برایه‌كه‌ی قورسه كه ئه‌مه ده‌بێته هۆی لادانی ئه‌و خۆشه‌ویستیه، بۆیه پێویسته بزانین چۆن پارێزگاری له‌و پێكه‌وه ژیانه بكه‌ین كه برایه‌تییه، بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێكی خۆش به‌سه‌ر به‌رین له‌گه‌ڵ براكانمان دوور بین له لێكدابڕان و لێك ترازاندن.
چه‌ند هۆكارێك هه‌ن كه ده‌بنه هۆی تێكدانی برایه‌تی، وه پێویسته ئه‌و هۆكارانه بزانین بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوان به‌خوای گه‌وره ئه‌م برایه‌تیه به‌رده‌وام بێت له ژیاندا:
هۆكاری یه‌كه‌م: چاوچنۆكی، یاخود چاوت له‌وه بێ كه خوای گه‌وره داویه‌تی به برایه‌كه‌ت و نه‌یداوه به تۆ، ده‌بێت خۆمان بپارێزین له‌وه‌ی كه خوای گه‌وره به برایهكهتی به‌خشیوه له دونیادا به‌ڵكو ده‌بێت دوعا و نزای بۆ بكه‌ین كه ئه‌و ماڵه ببێته خێر و به‌ره‌كه‌ت بۆی، وه دڵنیا به ئه‌گه‌ر خێری تێدا بێت بۆ تۆ خوای گه‌وره به تۆشی ده‌به‌خشێت.
هۆكاری دووه‌م: دوور كه‌وتنه‌وه له عیبادات و كه‌وتنه ناو تاوانه‌كان، تاوان و سه‌رپێچی مه‌رج نییه په‌یوه‌ست بێت به مافی براكهتهوه، به‌ڵكو تاوان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی وا ده‌كات شوێنه‌وار دروست ده‌كات له‌سه‌ر براكه‌ت، جا ئه‌و تاوانه جاری وا هه‌یه په‌یوه‌سته به موعامه‌له‌ی دونیایه‌وه یان وازهێنان له واجبێك، یان بونی گرێكوێره‌یه‌ك له خوڕه‌وشت و هه‌ڵس و كه‌وت، یان زمانی ناپارێزێت له وشه‌ی خه‌راپ و غه‌یبه‌ت و دوزمانی یان باسی ناموسی خه‌ڵكی ده‌كات، یان گاڵته كردن به خه‌ڵكی یان هه‌ر تاوانێكی تر.... جا ئه‌م تاوانهنانه له هه‌ر كه‌سێك دا هه‌بێ ئه‌و براكه‌ی له‌به‌ر خوا لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه كه ئه‌مه‌ش ده‌بێت هۆی ترازانی برایه‌تی، به‌ڕاستی برایه‌تی له‌به‌رخوا فه‌زڵێكی گه‌وره‌ی هه‌یه؛ له‌به‌رئه‌وه‌ی برای دیندار و باش دوا ڕۆژت بیر ده‌هێنێته‌وه.
هۆكاری سێیه‌م: پابه‌ند نه‌بوون به گفتوگۆكردن، ئه‌م به‌شه فراوانه شه‌یتان ده‌چێته نێویه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕق و كینه دروست بكات، بۆ نمونه: به‌هۆی پته‌وی خۆشه‌ویستی و برایه‌تی وا ده‌كات واز له هه‌ندێك ئاداب بهێنێت هه‌ندێ له‌و دیاردانه كه ده‌بێته هۆی تێكدانی برایه‌تی به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونمان به قسهكانمانهوه: أ. ده‌نگ به‌رز كردنه‌وه له‌كاتی گفتوگۆدا له‌گه‌ڵ براكه‌تدا و به‌كارهێنانی وشه‌ی زبر: پێویسته له‌سه‌رمان له‌كاتی گفتوگۆدا به وشه‌ی نه‌رم و جوان و به‌ئه‌ده‌به‌وه بدوێین هه‌روه‌ك له فه‌رموده‌ی خۆشه‌ویستمان دا هاتووه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ووشه‌ی ناشیرینی به‌كه‌س نه‌وتووه به‌ڵكو باشترین ڕه‌وشتی جوانی هه‌بووه. هه‌روه‌كو ده‌وترێت: هه‌ركه‌سێك وشه‌كانی نه‌رم و نیان بێت ئه‌وا خۆشه‌ویست ده‌بێت. ب. موناقه‌شه‌كردنی زۆر و هه‌میشه پێچه‌وانه‌ی بیر‌و بۆچونی براكه‌ت بی.
هۆكاری چواره‌م: ساردی و سڕی له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتری: گومانی تێدا نییه برایه‌تی ڕاست كاتێك به‌یه‌ك ده‌گه‌ن دڵ خۆش ده‌بن، هه‌روه‌ها به پێكه‌نین و گه‌رم گوڕی له‌كاتی به‌یه‌ك گه‌یشتندا هه‌موو ئه‌وانه وا ده‌كات دڵه‌كان لێك نزیك بنه‌وه سه‌روه‌رمان ( صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێت:(ڕووخۆشی به‌رامبه‌ر برایه‌كت خێر و چاكه‌یه بۆت).
هۆكاری پێنجه‌م: گفتوگۆ به چرپه له نێوان دوو كه‌س ئه‌گه‌ر سێیه‌م ئاماده بوو: خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: [إِنَّمَا النَّجْوَىٰ مِنَ الشَّيْطَانِ لِيَحْزُنَ الَّذِينَ آمَنُوا ] المجادلة: ١٠, وه پێغه‌مبه‌رمان ( صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێت:(ئه‌گه‌ر سێ كه‌س به‌یه‌كه‌وه بوون با دوو كه‌ستان به‌یه‌كه‌وه به چپه قسه‌نه‌كات و سێیه‌میان ئیهمال بكه‌ن).
هۆكاری شه‌شه‌م: هه‌ر قسه‌ی خۆی پێ ڕاست بێت و چیكڵدانه‌ی ته‌سك بێت و گوێ له ئامۆژگاری كه‌س نه‌گرێت.
هۆكاری حه‌وته‌م: حه‌ز و قسه و كرده‌وه‌ی یه‌ك نه‌گرێته‌وه، هه‌روه‌ها لوت به‌رز بێت و خوڕه‌وشتی ناشرین بێت، پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێت:( ئیماندار )
هۆكاری هه‌شته‌م: ئامۆژگاری كردن له‌ناو خه‌ڵكی دا: هه‌موو كه‌سێك پێی ناخۆشه كه عه‌یب و هه‌ڵه‌كانی له‌ناو خه‌ڵكی دا باس بكرێت، بێگومان ئامۆژگاری كردن به ئاشكرا‌و له‌ناو خه‌ڵكی دا و باس كردنی هه‌ڵه‌و عه‌یبه‌كانی براكه‌ت له‌ناو خه‌ڵكی دا ئه‌وه زۆر به‌خێرایی خۆشه‌ویستی له‌ناو ده‌بات و تۆوی دووبه‌ره‌كی ده‌ڕوێنێت، وه له‌ناخدا سه‌ركه‌شی و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ده‌ڕوێنێت.
هۆكاری نۆیه‌م: زۆر ڕه‌خنه گرتن و لێبورده نه‌بوون، هه‌روه‌ها ته‌نها سه‌یری هه‌ڵه‌ی به‌رامبه‌ر بكه‌ی و چاكه‌كانی نه‌بینی، ڕه‌حمه‌تی خوا له فوزه‌یڵی كوڕی عیاز بێت كه ده‌فه‌رمووێت:(هه‌ر كه‌سێك به‌دوای هاوڕێیه‌ك بگه‌ڕێت به بێ عه‌یب و هه‌ڵه ئه‌وا به‌ته‌نها ده‌مێنێته‌وه).
هۆكاری ده‌یه‌م: گوێگرتن له كه‌سانی قسههێنهر و حه‌سود.
هۆكاری یانزه‌هه‌م: ئاشكرا كردنی نهێنیه‌كان: بۆ ئه‌وه‌ی هاوڕێیه‌تی و برایهتیت به‌رده‌وام بێت له‌گه‌ڵ كه‌سێك ئه‌وا نهێنیه‌كانی ئاشكرا مه‌كه، هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێت:((ئه‌گه‌ر كه‌سێك قسه‌یه‌كی لای برایه‌كی كرد ئه‌وا ئه‌و قسه‌یه ئه‌مانه‌ته لای)).
هۆكاری دوانزه‌هه‌م: شوێنه‌كه‌وتنی گومانه‌كان: ئه‌وه پیاوه‌تی و گرنگی نییه ده‌ست بگری به گومانی خراپ به‌رامبه‌ر به هه‌ڵس و كه‌وتی هاوڕێكه‌ت، به‌ڵكو پیاوه‌تی و گرنگی له‌وه‌دایه كه بگه‌ڕێی به‌دوای هه‌ڵس و كه‌وته باشه‌كانی هاوڕێكه‌ت دا بگه‌ڕێیت، ابن موباره‌ك ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت ده‌فه‌رمووێت:(ئیماندار عوزری ده‌وێت و به‌دوای عوزر داده‌گه‌ڕێت، مونافیقیش به‌دوای زهللات و هه‌ڵه‌كان داده‌گه‌ڕێت)، بزانه كه گومانی خراپ ڕات ده‌كێشێ به‌ره‌و جاسوسی وه ڕات ده‌كێشێت به‌ره‌و ئه‌وه‌ی كه بگه‌ی به قسه‌ی خراپ سه‌باره‌ت به براكه‌ت.
هۆكاری سیانزه‌هه‌م: چونه ناو ژیانی تایبه‌تی براكهتهوه:
هۆكاری چوارده‌هه‌م: ئه‌نانی و خۆبه‌گه‌وره زان و گرنگی نه‌دان به كێشه‌ی براكه‌ت و گوێ نه‌دان به بارودۆخ و پێداویستیه‌كانی براكه‌ت.
هۆكاری پانزه‌هه‌م: پارێزگاری كردن و ته‌كلیف كردنی قورس له هاوڕێكه‌ت، وه چاودێری كردن له هه‌ڵسان به مافی برایه‌تی. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌مره ته‌واو بێت سه‌یری فه‌زڵ و چاكه‌ی براكانت بكه به‌سه‌رته‌وه، نه‌ك فه‌زڵ و چاكه‌ی تۆ به‌سه‌ریانه‌وه، ههوروهكو هه‌ندێك له زانایان ده‌فه‌رموون: هه‌ر كه‌سێك ته‌كلیفی كه‌م بێت، ئه‌وا خۆشه‌ویسته له‌ناو خه‌ڵكی، وه هه‌روه‌ها له پێشینه‌وه هاتووه: شه‌ڕی براكان له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه ته‌كلیف و داواكاریت زۆر بێت.
هۆكاری شانزه‌هه‌م: یاری كردن به هاوڕێكه‌ت و كه‌می وه‌فا به‌رامبه‌ر به براكه‌ت،
هۆكاری حه‌ڤده‌هه‌م: سور بوون له‌سه‌ر خۆده‌رخستن، یان خۆ خستنه پێ له‌پێش هه‌ندێك له المدعوین، و خۆشویستنی ده‌سه‌ڵات یان هه‌یبه‌ت و له‌لای المدعو.
هۆكاری هه‌ژده‌هه‌م: پابه‌ند نه‌بوون به‌كات و مه‌وعید، وه هه‌روه‌ها ئاماده نه‌بوون له‌كاتی دیاریكراو به عوزرێكی گرنگ و زه‌رور.
هۆكاری نۆزه‌ده‌هه‌م: زۆر قسه كردن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌رامبه‌ر پێی ناخۆشه و مایه‌ی خه‌م و خه‌فه‌ته بۆی، وه گواستنه‌وه‌ی ئه‌و شته‌ی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت پێی ناخۆشه بۆ كه‌سێكی تر، جا قسه‌یه‌ك بێت یان سیفاتێكی براكه‌ت یان هه‌ر شتێك كه براكه‌ت پێی ناخۆشه تۆش بڵاوی بكه‌یته‌وه به‌كه‌سانی تری بڵێیت،
هۆكاری بیسته‌م: زیاده‌ڕه‌وی كردن له خۆشه‌ویستی نێوانتان.
وآ‌خر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين
چۆن پەیامەکەی پێغەمبەری خودا ( صلى الله عليه وسلم ) دەبەیتەوە لە کاتێکدا تۆ لەم چاخ و سەردەمەدا دەژێت .

ئەی ئیمانداری خۆشەویست ئەگەر دەتەوێت بانگەواز و پەیامەکەی پێغەمبەری خودا ( صلى الله عليه وسلم ) ببەیتەوە و بەدەستی بێنیت لە کاتێکدا تۆ لەم سەردەمەدا دەژێت ، ئەوا دەست بگرە بەم فەرموودەیە و ئەوانەی لە شێوازی ئەم فەرموودەیەن ، ئەمەش ئەوانە دەگرێتەوە کە زووتر وەڵام دەدرێتەوە لەلایەن خودای پەروەردگارەوە ، کە پێغەمبەری خودا ( صلى الله عليه وسلم ) فەرموویەتی:
ئەی ئیمانداری خۆشەویست: ئایە تۆ ناتەوێت لە ڕۆژی دواییدا خودای پەروەردگار روخسارت جوان و درەوشاوە بکات ؟ ئایە تۆ ناتەوێت ئەم دەعوە پیرۆزە ببێتە بەش و دەسکەوت بۆ تۆ لەلایەن پێغەمبەری خوداوە ( صلى الله عليه وسلم ) کە فەرموویەتی : ((نضر الله امرا سمع مقالتي فوعاها وحفظها وبلغها )) ؟ واتە خوای پەروەردگار روخساری ئەو کەسەی کە گوێی لە وتەیەکی من دەبێت و لێی تێ دەگات و لەبەری دەکات و ئەگەیەنێت بە خەڵکی جوان دروشاوە دەکات .
واتەی(( نضر )) بە ڕوخسارێکی جوان دروشاوە دێت ، لە دەرەوە و لە ناخیشدا هەر جوان دەبێت ،
مەبەست لە دەرەوە ئەوەیە ڕوخسار جوان و دروشاوە دەبێت بە دەست گرتن بە سونەتەوە بەردەوامی لە سەری و پارێزگاری لێی
وە مەبەست لە ناوەوە ئەوەیە کە شوێنەوارێکی پیرۆزە لە شوێنەوارو سونەتەکانی پێغەمبەری خودا ( صلى الله عليه وسلم ) و شوێن کەوتنی هەنگاوەکانی ئەوە .
وەهەروەها ئەی ئیمانداری خۆشەویست سەرنجی ئەم چەند وشەیە بدە (( نضر الله امرا سمع مقالتي فوعاها وحفظها وبلغها )) چوار وشەیە دەستی پێوە بگرە چونكە سوودی زۆری بۆت هەیە لە لایەن خوداوە .
بۆیە زانایان فەرموویانە دەس گرتن بە سونەتەوە چوار پلەی و شێوازی هەیە :
پلەی یەکەم : گوێگرتن لە فەرموودەی پێغەمبەری خودا ( صلى الله عليه وسلم ) ئەمەش وا دەکات کاتێکی گرنگ لە ژیانت تەرخان بکەیت بۆ گوێگرتن لە سونەت و فەرموودەی پێغەمبەری خودا ( عليه الصلاة والسلام ) ، ئەمەش بۆ تۆ شیاو نییە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ، مانگ لە دوای مانگ بڕوات لە ژیانت و گوێنەگریت بۆ فەرموودەیەک و سونەتێک لە سونەتەکانی پێغەمبەری خودا ( عليه الصلاة والسلام ) و سوودێکی نەبێت بۆت.
پلەی دووەم : کاتێک دەفەرمووێ (( فوعاها )) واتە لێ تێگەیشت ئەگەر گوێت گرت لە فەرموودە گرنگی بدە بەتێگەیشتنی وە بە دڵ لێی بڕوانە ، وە تێبگەین لە پێغەمبەرەوە ( عليه الصلاة والسلام ) هاتووە .
بۆیە ئەگەر گوێت گرت و تێگەیشتی :
ئەوە لەبەری بکەو وە باهەموو کات لە بیرت بێت ، وە هەموو کات لە خەیاڵت بێت.
ئێستا پلەی چوارەم دێت ئەوەش : گەیاندنی ئەم خێرەیە بە خەڵکی : بۆیە فەرموویەتی : (( وبلغها )) واتە گەیاندی ، سونەتەکەی لەبەربکە و لێی تێبگە و بیگەیێنە ، ئەوا ئەم دەعوە و پەیامە دەبەیتەوە کە لە پێغەمبەرەوە هاتوە ( عليه الصلاة والسلام ) .
بە پێنوسی: ئاسۆ محمد غەریب
مننەت

هیچ کەسێک جگە لە خودای جیهانیان بۆی نیە مننەت بەسەر کەسێکی ترەوە بکات بە چاکەکردن لەگەڵیاندا..
هەتا پێغەمبەری ئازیزیشمان ﷺ ،
وەکو خوای گەورە لە سورەتی ﴿المدثر﴾ ئایەتی ﴿٦﴾ بە پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم ئەفەرموێت :
﴿وَلَا تَمْنُن تَسْتَكْثِرُ ﴾ وه‌شتێك مه‌به‌خشه بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترت ده‌سكه‌وێت ،
واته: منه‌ت به‌سه‌ریانداو مه‌كه و چاوه‌ڕوانی زۆریان لێ مه‌كه.﴾
وە لە سورەتی ﴿البقرة﴾ لە ئایەتی ﴿۲٦٤﴾ ئەفەرموێت :
﴿يَٰأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تُبْطِلُوا۟ صَدَقَٰتِكُم بِٱلْمَنِّ وَٱلْأَذَىٰ../ ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە! ، ماڵ ببه‌خشن و مه‌یده‌نه‌وه به چاویاندا پاداشی سه‌ده‌قه و بهخششهكانتان به هۆی منه‌تتان و ئازارگهیاندنهوه به‌فیڕۆ مه‌ده‌ن و باتڵ مه‌كه‌نه‌وه...
أم عبدالرحمن کەلاری
12
