دروست کردنی ژەمێکی خواردن بۆ کارمەندان و سەرجەم نەخۆشانی شەهید ئاسۆ
لە مانگی 7ی 2020 ئەکادیمیای ئامۆژگاری ژەمە خواردنێکی ئامادە کرد بۆ سەرجەم نەخۆشان و کارمەندانی نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ، ئەکادیمیای ئامۆژگاری هیوا خوازە و داوتکارە لە خوای گەورە شیفای سەرجەم نەخۆشەکان بدات و بیانگەڕێنێتەوە بۆ ناو ماڵ و منداڵ و کەس و کاریان، وە لەوانەش خۆش بێت کە بە ڤایرۆسی کرۆنا وەفاتیان کرد، دواکارین لە پەروەردگارمان رەحمیان پێ بکات و بە شەهید حسابیان بکات .
سوپاسی سەرجەم دکتۆر و کارمەندە بەرێزەکان دەکەین کە ماندوو نەناسانە بەردەوام لە ئەرکدان و خزمەتی هاوڵاتیانی خۆیان دەکەن.
ئەکادیمیای ئامۆژگاری بۆ پەورەردەو فێرکردن .