پرسیارە دووبارەکان لای فێرخوازان
ئایا دەبێت بە کیبۆردی لاتینی بنووسم ؟
نەخێر بەڕێزم نابێت بە کیبۆردی لا تینی بنووسیت ، هەوڵ بدە کیبۆردی کوردی بنووسیت بۆ ئەوەی تەواو پەیامەکەت بگات، ئەگەر کیبۆردی کوردیت نیە ئەوا لێرە دایبەزێنە .
ئەگەر خۆم تۆمار نەکەم، دەتوانم پرسیارەکانی تاقیکردنەوە ببینم ؟
نەخێر بەڕێزم ئەگەر خۆت تۆمار (تسجیل) نەکەیت ئەوا ناتوانیت بەژدار بیت لە تاقیکردنەوەکانی ئەکادیمیا .
کاتی خوێندنی وانەکان چ کاتێکە ؟
بەڕێز...
بۆ وەڵامی پرسیارەکەت سەردانی بەشی خشتەی وانەکان بکە.
سوپاس بۆ پرسیارەکەت.
تێپەڕە ووشە یانی چی ؟
واتا ژمارە نهێنی
ناوی بەکار هێنەر چیە ؟
ناوی بەکار هێنەر واتا یەک ناو دابنە بە ئینگلیزی بێت، بۆ ئەوەی بتوانیت هەر کات ویستی چوونە ژورەوەت هەبێت بۆ ناو ئەکادیمیا بەو ناوەوە داخل بیت .
دەتوانیت ژمارەی مۆبایلەکەت بگۆریت، واتای چیە ؟
واتا ئەگەر ویستی گۆرانکاریت هەبوو لە ژمارە مۆبایلەکەت ئەوا دەتوانیت بیگۆڕیت، یان وەکو خۆی بیهێڵیتەوە .
(ناوی بەکارهێنەر) بەکارهاتووە ، مانای چیە ؟
واتا ئەو ناوە پێشتر تۆمار کراوە، کەسێکی تر پێش بەڕێزتان ئەو ناوەیان تۆمار کردووە، بۆیە هەوڵ بدە پیتێکی بۆ زیاد بکەیت، بۆ نمونە ئەگەر ناوت( Hemn) ئاوا بیکە بە HemnA یان HemnB، بەم شێوەیە ئەو کێشەیە چارەسەر دەبێت .
پاش 57 خولەکی تر هەوڵی خۆتۆمارکردن بدەرەوە ، مانای ئەم رستەیە چیە ؟
بەشداربووی بەڕێز چەند جارێک بەهەڵە ویستووتانە خۆتان تۆمار بکەن، یان ئەو ناوە پێشتر تۆمار کراوە ، یان ژمارەی مۆبایل بۆ دوو فێرخواز یان زیاتر بەکارهاتووە، بۆیە بۆ هەر فێرخوازێک یەک ناوی تایبەت و یەک ژمارە مۆبایل بەکاربهێنن، بەم شێوەیە کێشەکەت چارەسەر دەبێت .
خاوەندارێتی ژمارە مۆبایلی (0770) (0750) پشت راست نەکراوەتەوە، مەبەست لەمە چیە؟
بەرێزم مەبەست ئەوەیە کە ئایا تەواو بەرێزتان ئەو کەسەن و دەتانەوێت خۆتان تۆمار بکەن، دەبێت کۆدی دڵنیایی بێت بۆ ژمارە مۆبایلەکەت و پاشان ئەو کۆدە تۆمار دەکەیت و پاشان بە تەواوی خۆ تۆمارکردن کۆتایی دێت.
من زۆر هەوڵی خۆ تۆمارکردن دەدەم ، بەڵام کۆدی دڵنیایم بۆ نایەت .
بەرێزم دڵنیابە لەوەی کە هێڵکەت کارایە و بەسەر نەچووە، ئەگەر هێڵەکەت بە سەر چوو بێت ئەوا کۆدی دڵنیاییت بۆ نایەت .
