نۆمینەی حاجیان
(پرۆژەی پێنجەمی ئەکادیمیای ئامۆژگاری) پێکهاتوو لە خوێندنەوەی دوو کتێبی کوردی لەسەر (فەزڵ و چۆنێتی قوربانی کردن و نۆمینەی حاجیان).
25 بیست و پێنج پرسیار ئامادە کرا لە لایەن لیژنەی ئەکادیمیای ئامۆژگاری ، دەبوو فێرخواز پاش خوێندنەوەی وردی هەردوو کتێبەکە وەڵامەکانی بەدەست بخستایە .
پاش ئەنجام دانی تیرو پشک بۆ دەرچوان خەڵاتەکان بەم شێوەیە بوو :
پێنج یەکەمی هەڵبژێردراو ئەوانەی کە نمرەی 100یان بەدەست هێنابوو ، بۆ هەر یەکەیان حەیوانێک کڕاو پێیان بەخشرا بۆ ئەوەی بیکەنە قوربانی .
لەم پرۆژەیەدا 519 فێرخواز بەشداریان تێدا کرد.
پرۆژەکە لە بەرواری : 26/7/2020 کۆتایی پێهات .
