سورەتی یوسف و زیکرو ئادابەکان
(پرۆژەی چوارەمی ئەکادیمیای ئامۆژگاری) پیکهاتبوو لە خوێندنەوەی هەردوو کتێبی ( سورەتی یوسف بەرێز د.عبداللطیف أحمد و زیکر و ئادابەکان بەرێز مامۆستا محمد عبدالرحمن
شێوزای تاقیکردنەوە :
لە هەر یەکێک لە کتێبەکان 15 پرسیار دەرهێنرا، دەبوو خوێنەر کتێبەکەی بە باشی و وردی خوێندبایەتەوە پاشان دەیتوانی وەڵامەکان بە دەست بخات.
لەم پرۆژەیە 1429 کەس بەشداریان تێدا کرد.
پاش ئەنجامدانی تیرو پشک خەلاتەکان بەم شێوەیە بوو :
یەکەم : ئەنجامدانی سەفەری عەمرە
دووەم: نیوەی سەفەری عەمرەی پێ خەڵات کرا.
سێیەم: بەخشینی 100 کتێبی کوردی جۆراو جۆر
پرۆژەکە لە بەرواری 25/7/2020 کۆتایی هات.
