خولی جوانی و چاکیەکانی ئیسلام لەوەڵامدانەوەی گومان و شوبهەکان
لەم خولەدا وەڵامی چەند شوبهە و گومانێک دەدرێتەوە لەلایەن مامۆستایان
خولەکە لەبەرواری 2020/10/10 دەستی پێکرد
خولی فێربوونی بەرگدرووی ئافرەتان
ئەکادیمیای ئامۆژگاری لە کارو چالاکیەکی تریدا، خولێکی فێربوونی بەرگدرووی کردەوە بۆ ئافرەتان، کە تێیدا ئافرەتان پێنج هەفتە وانە دەخوێنن بە ئامادەبوونی مامۆستای شارەزا و بەئەزموون لە بواری بەرگدرووی .
فەزڵ و گەورەیی و چاکەی هاوەڵانی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم
( پرۆژەی شەشەمی ئەکادیمیای ئامۆژگاری) پێک دێت لە لەبەرکردنی چەند فەرموودەیەکی هەڵبژێردراو لە سەر( فەزڵ و گەورەیی و چاکەی هاوەڵانی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم)، لە هەردوو کتێبی صەحیحی بخاری و مسلم.
رۆژی تاقیکردنەوە بەرواری 10/10/2020 دەبێت ان شاء الله.
نۆمینەی حاجیان
(پرۆژەی پێنجەمی ئەکادیمیای ئامۆژگاری) پێکهاتوو لە خوێندنەوەی دوو کتێبی کوردی لەسەر( فەزڵ و چۆنێتی قوربانی کردن و نۆمینەی حاجیان).
25 بیست و پێنج پرسیار ئامادە کرا لە لایەن لیژنەی ئەکادیمیای ئامۆژگاری ، دەبوو فێرخواز پاش خوێندنەوەی وردی هەردوو کتێبەکە وەڵامەکانی بەدەست بخستایە .
پاش ئەنجام دانی تیرو پشک بۆ دەرچوان خەڵاتەکان بەم شێوەیە بوو :
پێنج یەکەمی هەڵبژێردراو ئەوانەی کە نمرەی 100یان بەدەست هێنابوو ، بۆ هەر یەکەیان حەیوانێک کڕاو پێیان بەخشرا بۆ ئەوەی بیکەنە قوربانی .
لەم پرۆژەیەدا 519 فێرخواز بەشداریان تێدا کرد.
پرۆژەکە لە بەرواری : 26/7/2020 کۆتایی پێهات .
سورەتی یوسف و زیکرو ئادابەکان
(پرۆژەی چوارەمی ئەکادیمیای ئامۆژگاری) پیکهاتبوو لە خوێندنەوەی هەردوو کتێبی ( سورەتی یوسف بەرێز د.عبداللطیف أحمد و زیکر و ئادابەکان بەرێز مامۆستا محمد عبدالرحمن
شێوزای تاقیکردنەوە :
لە هەر یەکێک لە کتێبەکان 15 پرسیار دەرهێنرا، دەبوو خوێنەر کتێبەکەی بە باشی و وردی خوێندبایەتەوە پاشان دەیتوانی وەڵامەکان بە دەست بخات.
لەم پرۆژەیە 1429 کەس بەشداریان تێدا کرد.
پاش ئەنجامدانی تیرو پشک خەلاتەکان بەم شێوەیە بوو :
یەکەم : ئەنجامدانی سەفەری عەمرە
دووەم: نیوەی سەفەری عەمرەی پێ خەڵات کرا.
سێیەم: بەخشینی 100 کتێبی کوردی جۆراو جۆر
پرۆژەکە لە بەرواری 25/7/2020 کۆتایی هات.
وەڵامدانەوەی سی (30) پرسیار
(پرۆژەی سێیەمی ئەکادیمیای ئامۆژگاری) پێکهاتبوو لە وەڵامدانەوەی سی (30) پرسیار ، کە ئەکادیمیای ئامۆژگاری ئامادەی کردبوو لەشێوەی پرسیار و پاشان گەڕان بە دوای وەڵامەکەیدا.
پرسیارەکان پێکهاتبوون لە (عەقیدە، فیقه، زمانی عەرەبی، سیرە)، پرۆژەکە لە بەرواری 5/4/2020 کۆتایی پێهات، کە بەشێوەی راستەوخۆ (Online) بەشداری تێدا کرا .
تیرو پشک بۆ یەکەمەکان ئەنجامدرا و چوار کەس لە یەکەمەکان ناویان دەرچوو بۆ سەفەری عەمرە الحمد لله ،
وە ئەوانەی کە نمرەی 99یان هێنا بوو بڕی 100 یان پێبەخشرا، کە خێرخوازان هاوکاری ئەکادیمیایان کردبوو.
لەم پرۆژەیەدا 533کەس بەشداریان تێدا کرد
سورەتی یوسف و چل فەرموودەی قورئانی بۆ لەبەرکردن
(پرۆژەی دووەمی ئەکادیمیای ئامۆژگاری) پێکهاتبوو لە لەبەرکردنی سورەتی یوسف و چل فەرموودەی قورئانی، ئەم پرۆژەیە ئەنجام نەدرا لەبەر باری تەندروستی هەرێمی کوردستان و هاتنی ڤایرۆسی کرۆنا
لەبەرکردنی حصن المسلم - قەڵای مسوڵمان
(پرۆژەی یەکەمی ئەکادیمیای ئامۆژگاری) پێکهاتبوو لە لەبەرکردنی حصن المسلم
لەم پرۆژەیەدا فێرخواز سەرجەم زیکر و دوعاو ئادابەکانی ناو ئەم نامیلکەیەی لەبەرکردوو و دواتر هەر بەشداربوویەک لە شاری خۆی تاقیکردنەوەی تێدا ئەنجام دا
لەم خولەدا 150 فێرخواز بەشداریان تێدا کردوو، پاش وردبینی و تصحیح کردنی دەفتەری وەڵامەکان، تیرو پشک بۆ دەرچووان ئەنجام درا و یەکەمەکان خەڵاتیان پێ بەخشراو، وە سەرجەم بەشداربووان قورئانیان پێ خەڵات کرا .
خولەکە لەبەرواری 24/11/2018 کۆتایی پێهات.
