کردنەوەی نوسینگەی ئەکادیمیای ئامۆژگاری لە چوارقوڕنە

بسم الله الرحمن الرحیم
ئەمڕۆ بەرواری 2021/1/16 مەراسیمی کردنەوەی نوسینگەی ئەکادیمیای ئامۆژگاری لە چوارقوڕنە بەرێوە چوو، تێیدا بە چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستی پێکرد و پاشان مامۆستایان بە وتەو ئامۆژگاریەکانیان مەراسیمەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.
خوای گەورە پاداشتی سەرجەم مامۆستایان بداتەوەو ئەرک و ماندووبوونیان بۆ بکاتە توێشووی قیامەتیان .
سوپاس و پێزانینمان هەیە بۆ سەرپەرشتیکارانی ئەکادیمیا کە هەوڵی زۆریان دا بۆ کردنەوەی ئەکادیمیای ئامۆژگاری لە شارۆچکەی چوارقوڕنەی خۆشەویست.
جێگەی ئاماژە پێ کردنە چەند کەسایەتیەکی ناوچەکە و مامۆستایانی ئاینی ئامادەی مەڕاسیمەکە بوون.
داواکارین لە خوای گەورە پاداشتی هەموو ئەو خێرخوازو چاکەکارانە بداتەوە کە یارمەتی و دەستباری ئەکادیمیا بوون بە ماڵ و سامانیان .
ئەکادیمیا دەرگای واڵایە لە چەند رۆژی داهاتوودا دەست دەکرێت بە خوێندنی وانە شەرعیەکان، ان شاء الله .
ئەکادیمیای ئامۆژگاری بۆپەروەردەو فێرکردن.
