کردنەوەی نوسینگەی ئەکادیمیای ئامۆژگاری لە چەمچەماڵ

بسم الله الرحمن الرحیم
دوێنی بەرواری 1/1/2021 مەراسیمی کردنەوەی نوسینگەی ئەکادیمیای ئامۆژگاری لە چەمچەماڵ بەرێوە چوو، تێیدا بە چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستی پێکرد و پاشان مامۆستایان بە وتەو ئامۆژگاریەکانیان مەراسیمەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.
خوای گەورە پاداشتی سەرجەم مامۆستایان بداتەوەو ئەرک و ماندووبوونیان بۆ بکاتە توێشووی قیامەتیان .
سوپاس و پێزانینمان هەیە بۆ سەرپەرشتیکارانی ئەکادیمیا کە هەوڵی زۆریان دا بۆ کردنەوەی لە بەرواری 1/1/2021 .
داواکارین لە خوای گەورە پاداشتی هەموو ئەو خێرخوازو چاکەکارانە بداتەوە کە یارمەتی و دەستباری ئەکادیمیا بوون بە ماڵ و سامانیان .
ئەکادیمیا دەرگای واڵایە لە چەند رۆژی داهاتوودا دەست دەکرێت بە خوێندنی وانە شەرعیەکان، ان شاء الله .
ئەکادیمیای ئامۆژگاری بۆپەروەردەو فێرکردن
