تاقیکردنەوەی خولی دووەمی وەڵامەکان( جوانی و چاکیەکانی ئیسلام لە وەڵامدانەوەی گومان و شوبهەکان)
ئەو بەرێزانەی کە نیازی تاقیکردنەوەیان هەیە لە خولی دووەمی وەڵامەکان( جوانی و چاکیەکانی ئیسلام لە وەڵامدانەوەی گومان و شوبهەکان)
بەرواری 28/12/2020 تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێت ان شاء الله
کاتی تاقیکردنەوە دوای نوێژی عەصر تاوەکو بانگی مغریب
ئەو بەرێزانەش کە لە دەرەوەی شاری سلێمانین و تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن لە ماڵی خۆیان( خوای پەروەردگار ئاگاداری هەموو کارو کردەوەیەکە) بۆ ئەوانیش لە هەمان رۆژ و هەمان کات دەبێت .
تاقیکردنەوەکان بەم شێوە ئەنجام دەدرێت ان شاء الله :
رۆژی یەکەم : تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێت لە هەردوو بابەتی : شبهات حول السنة و شبهات حول القبوريين.
رۆژی دووەم : شبهات حول تاريخ الإسلام و شبهات التكفيريين.
رۆژی سێیەم : شبهات حول الجهاد و شبهات الملحدين.
تێبینی :
پرسیارەکان لە تێلیگرامی ئەکادیمیای ئامۆژگاری و پەیجی ئەکادیمیای ئامۆژگاری لە فەیسبوک و پەیجی فەرمی کەناڵی ئامۆژگاری لە فەیسبوک و ماڵپەری ئەکادیمیای ئامۆژگاری بڵاو دەکرێتەوە ان شاء الله .
ئەو بەشداربووانەی کە تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن لە درەوەی شاری سلێمانی ، وەڵامەکان بنێرن بۆ تێلیگرامی ئەکادیمیای ئامۆژگاری لەسەر ژمارە تەلەفۆنی : 07702111100
پێویستە وەڵامەکان بکرێنە شێوەی (PDF) نەک بە وێنە بنێردرێن
پێویستە هەر پەڕەیەک ژمارەی پەرەی لەسەر بێت
ناوی سیانی و شوێنی نیشتەجێ بوون و ژمارەی پەیوەندی لەسەر پەرەی یەکەمی وەڵامەکان بنووسرێت .
بەشداربووانی دەرەوەی شاری سلێمانی ئەگەر وەڵامەکانیان لە دوو کاتژمێر تێپەر بکات بە وەرنەگیراو هەژمار دەکرێت .
بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە : 07702111100 .
ئەکادیمیای ئامۆژگاری بۆ پەروەردەو فێرکردن .
