دەربارەی ئەکادیمیای ئامۆژگاری
ئەکادیمیای ئامۆژگاری
بەشەکانی ئەکادیمیا :
نوسینگەکانی ئەکادیمیا - ناونیشان:
بەهیوای کاری باشترو ئاست بەرز تر بۆ ئێوەی فێرخوازی خۆشەویست .
یەکێکە لە پرۆژەکانی دەزگای ئامۆژگاری کە بەرێز ( د.عبداللطیف أحمد) خاوەندارێتی دەکات و جەنابیان خاوەنی بۆردی ئەکادیمیای ئامۆژگارین و م.هێمن ملا کریم بەڕێوەبەری ئەکادیمیاکەیە.
ئەکادیمیا هەڕەمی کاری رێکخراوەیی بەم شێوەیەیە : ئاینی - پەروەردەیی - زانستی - مرۆیی
ئەکادیمیا هەڕەمی کاری رێکخراوەیی بەم شێوەیەیە : ئاینی - پەروەردەیی - زانستی - مرۆیی
ئەکادیمیا ئامۆژگاری مۆڵەتی فەرمی هەیە لە لایەن (فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکان) ی سەر بە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
دروشمی ئەکادیمیا : ئەکادیمیای ئامۆژگاری بۆ پەروەردەو فێرکردن
ئامانجی ئەکادیمیا : پەروەردەکردنی نەوەیەکی زانست خواز و رۆشنبیر لە بواری زانستە شەرعیەکان .
ئەم پرۆژەیە لە ساڵی 2019 بیرۆکەی دروست بوونی دراو دەست کرا بە رێکخستنی پەیڕە و پرۆگرامی کاری خۆی و هەر لەو ساڵەدا چەند خولێک کرایەوە و توانرا سەدان فێرخواز پێ بگەیەنێت کە لە لایەن چەند مامۆستایەکی بە ئەزموون و خاوەن تەجرویە دین و ژین سەرپەشتی دەکراو وانەکانی تێدا دەوترانەوە .
- بەشی ئامادەکاری پرۆگرام
لەم بەشەدا کار و پلانی رۆژانەو هەفتانەو مانگانەو سەرجەم خولەکان دادەنرێت و بەشێوەیەکی رێکخراو کاری بۆ دەکرێت، وە لەم بەشەدا پرسیاری خولەکان دادەنرێت و دەفتەری وەڵامەکانی بەشداربووان (تصحیح) دەکرێت و ئەنجامەکان رادەگەیەنرێت .
- بەشی وانەبێژان
لەم بەشەدا مامۆستایانی وانەبێژ وانەکانیان دەڵێنەوە بەشێوەی خشتەیەکی ئامادەکراو ، کە لە بەشی خشتەی دراسیدا ئاماژە بە ناوی مامۆستاو ناوی کتێبی و جۆری خولەکە و کاتی وانەکان دراوە.
- بەشی دیجیتاڵ میدیا
لەم بەشەدا کار لە تێلیگرام و پەڕەی فەرمی ئەکادیمیا و یوتیوبی ئەکادیمیا دەکرێت ، وە ئەو وانانەی کە دەوترێنەوە لە لایەن مامۆستایانی ئەکادیمیاوە پاش رێکخستنیان بەرز دەکرێنەوەو بڵاو دەکرێنەوە، بۆ ئەوەی فێرخوازان و بەشداربووان سوود مەند بن لێی .
- بەشی تەکنیکی و هونەری
لەم بەشدا بەشێوەیەکی زۆر وردو سیستماتیک کار دەکرێت بۆ بەرەو پێشچوونی ئەکادیمیا لە رووی تەکنەلۆژیاوەو، وە ئامادەکاری بۆ وەڵامی بەشداربووان لەکەمترین کاتدا و بەکوالیتیەکی بەرزی بێ هەڵە.
سلێمانی - گەڕەکی ابراهیم أحمد - نزیک مزگەوتی بەهەشت .
هەولێر - 32ی پارک - نزیک فلکەی باز بەرامبەر مزگەوتی عزیز خۆشناو .
دهوک_ ئێتیت _ل پشت قوتابخانا هوشەنگ یا بنەرەت
بەهیوای کاری باشترو ئاست بەرز تر بۆ ئێوەی فێرخوازی خۆشەویست .